ئەحمەد حوسێنپوور کوڕی حاجی ساڵح خەڵکی ژاراوای مەرگەوەڕ، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆستی ناوچەی مەرگەوەڕ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک ئەحمەد پاش سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕاگەیاندنی خەباتی ئاشکرای حیزب بۆ بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان بە چەکی خۆی لە هێزی بەرگریی میللی بوو بە پێشمەرگە و لە چەندین شەڕی ئەو کات بەشداری کرد.
کاک ئەحمەد هەتا دوایین ڕۆژی تەمەنی وەک کوردێکی دڵسۆز بە ڕێبازی حیزب وەفادار مایەوە و بۆ بەرگری لە مافی نەتەوایەتی هاندەری لاوانی ناوچە بوو.
تەرمی کاک ئەحمەد لەنێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچە بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.