کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد

22:35 - 14 خەرمانان 2724

ڕۆژی یەکشەممە ١١ی  خەرمانانی ١٤٠٣ی هەتاوی، کاک عەزیز بەرمەخ خەڵکی شاری گوێگتەپە سەر بە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد و باوکی شەهید سولەیمان بەرمەخ بەهۆی نەخۆشی گورچیلە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەزیز کەسێکی خۆشناو و حیزب دۆست بوو و ئاواتی ئەوە بوو کە ئامانجی شەهیدانی ڕێگەی ئازادی و ڕزگاریی گەلەکەی وەدی بێت.

شەهید سولەیمان بەرمەخ کوڕی کاک عەزیز، لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا بوو کە ڕێکەوتی ٩ی بانەمەڕی ١٣٦٤ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە گوندی باغلوجە شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی حیزب و گەل بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.