کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چڕکردنەوەی چاوەدێرییەکانی ڕێژیم بەسەر خەڵکی کوردستاندا

12:38 - 15 خەرمانان 2724

ناوەندە ئەمییەتی و ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم بۆ چاودێریکردنی خەڵک ڕێوشوێنە ئەمنییەکانیان لە شاری سنە چڕوپڕتر کردووەتەوە و بەو مەبەستە لەو شارە دەستیان بە دانانی کامێرای چاوەدێری کردووە.

بەپێی زانیارییەکان ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیم لە شەقام و کۆڵانەکانی گەڕەکی بەهاران لە شاری سنە چەندین پایەی کامێرای چاوەدێرییان چەقاندووە و بەو شێوە دەیانهەوێت کۆنترۆڵ و چاودێرییەکی زیاتریان بەسەر جموجۆلی خەڵکدا هەبێت.

گەڕەکی بەهاران لە شاری سنە ناوەندێکی سەرەکی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ''ژن، ژیان، ئازادی'' بوو. سەرچاوە خۆجییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕێژیم لە ترسی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خەڵک کامێرای چاوەدێری داناوە و بۆ ئەوەی چاودێرییەکی زیاتری بەسەر جموجۆلی خەڵکدا هەبێت.

جێگەی ئاماژەیە کە لە ماوەی ڕابردوودا ناوەندە ئەمنییەتی و ئیتلاعاتییەکان لە شارەکانی دیکەی کورستان لەوانە مەهاباد و بۆکان لە ڕێگەی زیادکردنی کامێراکانی چاوەدێری و ڕێوشوێنی دیکە، چاوەدێری و کۆنترۆڵی زیاتریان بەسەر خەڵکی ناڕازیدا گرتووە بەر.