ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانان، خاتوو ئایشە تاجگەردوون دایکی هێمن سوخەنوەر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
هێمن سوخەنوەر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێیە.
خاتوو ئایشە لەدایکبووی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گوندی خورینج سەر بە شاری پیرانشار و کچە گەورەی خوالێخۆشبو سەعید تاجگەردوون ناسراو به سهعید سکر لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بوو .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنهماڵه و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.