ئاگاداریی ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی ناوچەکانی دەشتەبێڵ سەر بە شنۆ، و مەرگەوەڕی سەر بە ورمێ ئاگادار دەکاتەوە : ماوەیەکە چەند چەکدار بە جلوبەرگی هێزی پێشمەرگە لەو ناوچانە دەسووڕێنەوە و خۆیان بە پێشمەرگە ناساندووە.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان خەڵکی تێکۆشەر و دێموکراتپەروەری ئەو ناوچانە ئاگادار دەکاتەوە هێزی پێشمەرگە لەم دەڤەرەدا هاتوچۆی نییە، بۆیە پێویستە ئاگاداری پیلانی بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بن.
ناوەندی هێزی پێشمەرگەی کوردستان
١٧ی خەرمانانی ١٤٠٣