بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ماردین دێهقانی کوڕی عوسمان و شلێر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی زانیارییەکان، کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە لە مەریوان و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە.
هێزەکانی ڕێژیم هاوکات لەگەڵ دەسبەسەرکردنی ئەم لاوە کوردە، ماڵەکەشیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلی ماردین و دایک و براکەیدا گرتووە.
ئەم لاوە کوردە تەمەنی ١٨ ساڵە و بە بێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کراوە.
سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، تاکوو ئێستا سەبارەت بە چارەنووسی ئەم لاوە کوردە هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.