کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا بە ناردنی هێز و فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دوو هێندە دەکات

19:35 - 10 رەزبەر 2724

ئەمریکا بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و لە ئەگەری پێویستبووندا بۆ بەرگریکردن لە ئیسرائیل، چەند هەزار سەربازی زیاتر ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.

سابرینا سینگ، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕاگەیاندووە، ئەو  زیادکردنە بریتییە لە ناردنی هێز و فڕۆکە شەڕکەرەکان و جێگیرکردنی چەندین ئێسکادران جێتی شەڕکەر وەکوو جێتیA10  و  شەڕکەرەکانی F15 و F16 وهەروەها . F22 

 ئەم بڕیارە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان و کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری حیزبوڵڵای لوبنان درا.

بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، ئەو فڕۆکە و جێتە شەڕکەڕانە بۆ یارمەتیدان و پاراستنی هێزەکانی ئەمریکا جێگیر کراون.

کوژرانی نەسروڵڵا، کەسی نزیک لە عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و پەرەسەندنی بەرچاوی شەڕی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووەتە هۆی ناردنی هێز و بەهێزترکردنی پێگەی ئامریکا و هاوپەیمانانی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.