ئەم ئێوارەیە، رێژیمی ئێران بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل و کوژرانی بەرپرسانی بالای گرووپە نیابەتییەکانی ڕێژیم، هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ کرد.
دوابەدوای هێرشی مووشەکیی ڕێژیم بۆ سەر ئیسرائیل، سپای پاسداران یەکەم ڕاگەیاندراوی خۆی لەمبارەوە بڵاو کردەوە.
هەواڵدەریی تەسنیم سەر بە سپای پاسداران ئەم ڕاگەیەندراوەی بڵاو کردەوە کە تێێدا ئاماژە بەوە کراوە ئەم هێرشە لە تۆڵەی کۆژرانی ئیسماعیل هەنییە ڕێبەری گرووپی حەماس، حەسەن نەسروڵڵا ڕێبەری گرووپی حیزبوڵڵای لوبنان و هەروەها سەید عەباس نیلفرووشان ڕاوێژکاری باڵای سپای پاسداران لە لوبنان بوو.
سپای پاسدارانی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە ئەم ئۆپەراسیۆنە دوابەدوای پەسەندکران لەلایەن شۆرای باڵای ئەمنییەتی میللیی ڕێژیم و بە فەرمانی ستادی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم و بە پشتیوانیی ئەرتەشی ڕێژیم و وەزارەتی بەرگری ئەنجام دراوە.
سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری کاردانەوەی ئیسرائیل بەم هێرشە، هێرشەکانی دواتری ئێران ڕووخێنەر دەبن.
ئەرتەشی ئیسرائیل لە دوایین زانیارییەکاندا ڕایگەیاندووە کە ڕێژیمی ئێران بە ٢٥٠ مووشەکی بالستیک ئەم هێرشەی ئەنجام داوە.
هێرشەکانی ڕێژیم لە کاتێکدایە کە ڕێژەیەکی بەرچاو گەشتی ئاسمانی لە ناوچەکەدا هەیە و ئەمە نیگەرانیی وڵاتانی بەدواوە بووە.
هەر لەم پێوەندییەدا و بە هۆی ئەم هێرشانەوە، میدیاکانی ئۆردۆن ڕایانگەیاندووە کە ئەم وڵاتە بۆ ماوەیەکی کاتی هەموو گەشتە ئاسمانییەکانی خۆی ڕاگرتوون
هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە کە هاوکات لەگەڵ هێرشی مووشەکیی ڕێژیم بۆ سەر ئیسرائیل، خەڵکی سێڤیل ڕەوانەی پەناگەکان کراون.
ئەمڕۆ ١٠ی ڕەزبەر، بەرپرسێکی باڵای کۆشکی سپی، سەبارەت بە ئەگەری هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل هۆشداریی دابوو.
ئەم بەرپرسە ڕایگەیاندبوو کە بەپێی هەندێ زانیاری، ڕێژیمی ئێران خەریکی ئامادەکاری بۆ هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیلە.
ئەم هەواڵە بەڕؤژ دەکرێتەوە