کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی هەڵوەشایەوە

12:22 - 22 رەزبەر 2724

پارێزەری شەریفە محەممەدی، هەڵوەشاندەوەی حوکمی لەسێدارەدانی ئەم چالاکە کرێکارییەی ڕاگەیاند.

ئەمیر ڕەئیسیان، پارێزەری شەریفە محەممەدی، بە ڕۆژنامەی شەرقی ڕاگەیاندووە: "دادگای باڵا دوای پێداچوونەوە، بڕیاری بریگەتەکەم شەریفە محەممەدیی هەڵوەشاندەوە و دۆسییەکەی ڕەوانەی هەمان لقی کرد بۆ ئەوەی دووبارە دادگایی بکرێتەوە".

شەریفە محەممەدی کە لە زیندانی لاکانی ڕەشتدایە، بە تۆمەتی بەغی بە تاوانبار زانرا و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. بەغی لە یاسای سزادانی ئیسلامیدا بە واتای هەوڵی چەکداری دژ بە حکوومەتی ئیسلامی دێت.

لە بەرامبەر ئەم حوکمەدا کەمپەینی پشتیوانی لە شەریفە محەممەدی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسیویەتی: "ئێمە بەو حوکمە ڕازی نابین و تا ئەو ساتەی شەریفە بەبێ مەرج ئازاد نەکەن، هەست بە دڵخۆشی ناکەین و بەردەوام و بە ئاشکرا هەوڵ و ڕێکخستن بۆ ئازادکردنی شەریفە دەدەین.''

شەریفە محەممەدی لە سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢دا دەسبەسەر کرا و لە ١٤ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٣ دا لەلایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمەوە لە شاری ڕەشت بە تۆمەتی "بەغی" سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.