ڕۆژی پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٣، سیامەند حەسەنپوور کۆڵبەری برینداری خەڵكی سەردەشت بە هۆی قورسیی برینەکانییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ورمێ گیانی لەدەست دا.
حەفتەی ڕابردوو، ئەم کۆڵبەرە تەمەن ٣٧ ساڵە بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزەکانی ڕێژیم لە سنووری "قەندیل"ی سەردەشت لە بەرزاییەوە کەوتە خوارەوە و چووە کۆماوە.
سیامەند حەسەنپوور خێزاندار بووە و دوو منداڵی هەبووە.