کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە مەهاباد

17:51 - 23 رەزبەر 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٣، کاک حوسێن سۆهرابی، باوکی پیشمەرگەیەکی کوردستان لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشیی دڵەوە، کۆچی دوایی کرد.

کاک حوسێن کوڕی باباغای یاڵاوەی، برای شەهید حەسەنی سۆهرابی و ئامۆزای شەهیدان برایم و عەلی و فەتاح و ئەنوەری سۆهرابی بوو کوڕێکی ناوبراو بە ناوی فارووق سۆهرابی پێشمەرگەی کوردستانە و لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا، خزمەت بە نیشتمانەکەی دەکات.

کاک حوسێن لە ساڵی ٦٥ـەوە هەتا ٦٧ و بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشمەرگەی کوردستان بووە و دواتر لە ڕیزی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبدا سازماندراوە.

ناوبراو لە ساڵی ١٣٦٨دا لەلایەن رێژیمەوە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکرات بۆ ماوەی ٦ مانگ لە زیندانی ورمێ دەسبەسەر و ئەشکەنجە دەکرێ.

کاک حوسێن کەسێکی جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەی مەهاباد و ناوچەی مەحاڵ بووە و زۆربەی کات پشتیوانی خەڵکی کەمداهات و چەوساوەی ناوچەکە بووە.

ماڵی ناوبراو لە ڕابردوودا جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکان بووە.

تەرمی کاک حوسێن  کاک حوسێن لە نێو ئاپۆڕای خەڵكی ناوچەی موکریان لە خانەقای شەمسی بورهان   بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.