کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی حیزبدۆست لە بانە

11:57 - 24 رەزبەر 2724

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کەسایەتییەکی حیزبدۆست بە ناوی سدیق مستەفازادە، خەڵکی بانە، لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سێ برای ناوبراو بە ناوەکانی خەلیل شەوباش، عەزیز و جەلیل مستەفازادە لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگایەتییان کردووە و گیانیان لە ڕێگەی ئازادی و سەربەستی نیشتمانەکەیاندا فیدا کردووە.

کاک سدیق ساڵی ٥٤ لە بانەوە چووە تاران و دواتریش لە شیراز گیرسایەوە. ناوبراو بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەرپرسی بێهزیستیی لارستان و بێهیار بوو و کارناسیی ئێفتخاریی پەرستاری و دوکترای ئێفتخاریی لەلایەن بێهزیستییەوە پێ درابوو.

ناوبراو لە ساڵی ٦٢ی هەتاویدا، بە هۆی ئەوەی کە لەگەڵ شەهید جەلیلی برای هاوکاریی هەبووە و دەرمانی بۆ دەناردن لەلایەن ڕێژیمەوە گیرا و ئەشکەنجە درا.

کاک سدیق کەسایەتیی دیار و دۆستی حیزب و دڵسۆزی بزووتنەوەی کوردستان بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.