کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شنۆ

10:25 - 26 رەزبەر 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٣، دایە ئایشێ پەرواسی، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان، لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە ئایشێ بە ناوی محەممەد جەهانی، لە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا شەهید بووە.

شەهید محەممەد لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٨ لە میراوێی شنۆ بوو. ناوبراو لە ڕێکەوتی یەکی گەلاوێژی ١٣٦٠ی هەتاوی لە تێکهەڵچوونێکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە قایەری ورمێ، شەهید بوو.

دایە ئایشێ ژنیکی خاوەن ئیرادە بوو و هەمیشە باوەڕی وابوو کە ئەم خەباتە ڕەوایە و بە پێداگریی نەتەوەی کورد لەسەر مافەکانی و بە تێکوشانی بێوچانی ڕۆڵە گیانلەسەردەست و فیداکارەکانی بە ئامانج دەگات.

دایە ئایشێ  سانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و هەموو خەباتکارانی مەیدانی خەباتی بە کوڕی خۆی دەزانی.

تەرمی دایە ئایشێ لەناو ئاپوڕای خەڵکی شنۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتیمان کرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.