کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕەزایەتیی خوێندکارانی زانستە پزیشکییەکانی زانکۆی ئازاد بەرامبەر بە تێچووی خوێندن

10:10 - 29 رەزبەر 2724

خوێندکارانی زانستە پزیشکییەکانی زانکۆی ئازاد کە لە حەفتەی ڕابردووەوە بەرامبەر بە بەرزبوونەوەی ٢٠٠ لەسەدیی تێچووی خوێندن و گوشارە ئابوورییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕی، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەزبەر درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکانییان دا و لە بەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران کۆ بوونەوە .

ناڕەزایەتیی خوێندکاران حەفتەی ڕابردوو دوای ڕاگەیاندنی زیادکردنی تێچووی خوێندن لە ٣٠ میلیۆن تمەن بۆ هەر نیوە ساڵێک لە ساڵی پێشوو بۆ ٩٠ میلیۆن تمەن بۆ هەر نیوە ساڵێک لە ساڵی نوێدا دەستی پێ کرد.

ئەو وێنە و گرتە ڤیدیۆییانەی ڕۆژی شەممە لە کۆبوونەوەی خوێندکارانی ناڕازی بڵاو کراونەتەوە، دەریدەخەن کە خۆپیشاندەران پلاکاردیان بەدەستەوە بووە کە دروشمی "نا بۆ زیادکردنی تێچووی خوێندن"یان لەسەر نووسراوە.

خوێندکارانی ناڕازیی زانستی پزیشکی زانکۆی ئازاد زیادکردنی ٢٠٠لەسەدیی تێچووی خوێندنیان بە نیشانەی سەرکوتکردنی نوخبەگەرایی لە ئێران، سەرکوتکردنی دادپەروەری لە زانکۆی ئازاد بە ئامانجی نەهێشتنی نوخبە زانی.

هەروەها ژمارەیەک لە خوێندکارانی بوارەکانی پزیشکی و ددانپزیشکی و دەرمانسازی زانکۆی ئازاد بە گردبوونەوە لە بەردەم بینای نووسینگەی باڵای ئینقلابی فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامی لە ٢٥ی ڕەزبەر بەرامبەر بە زیادکردنی تێچووی خوێندنی زانکۆی ئازاد ناڕەزایەتییان دەربڕی .

پرسی زیادکردنی تێچووی خوێندنی خوێندکارانی زانکۆی ئازاد لە ساڵانی ڕابردووشدا ناڕەزایەتیی خوێندکارانی بەدواوە بووە.

 

 

بەرپرسی زانکۆی ئازاد پێشتر زیادکردنی تێچووی خوێندنی بە شتێکی سروشتی ناو برد و لەو بارەیەوە وتبووی: ''ئێمە ڕێکخراوێکی تێچوو - داهاتین و لەسەر شانی دەوڵەت کار ناکەین.