هەڵبژاردنی خولی شەشەمی نوێنەرانی پارلەمانی کوردستان لە چوار بازنەی جیاوازدا و بە بەشداریی هەموو پێکهاتە، کەمینە و حیزبە سیاسی و بەربژێرە سەربەخۆکان بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاتژمێر ٧ی سەرلەبەیانی، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی نوێنەرانی پارلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرەشتیی کۆمێسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هەروەها چوار ڕێکخراوی نێودەوڵەتی چاوەدێری پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە دەکەن.
لەو هەڵبژاردنەدا هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکان هەرێمی کوردستان، هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکانی کورد و تورکەمەن و ئاشووری و... بەشدارن و ڕێگە بە کەمینە ئایینی و کۆتاکان دراوە کە بەربژێرەکانیان بۆ هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێمی کوردستان خۆ بپاڵێون.
هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند؛ لە ماوەی ٢٤ کاتژمیردا دوای کۆتایی پڕۆسەکە، ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەندرێت.
لەو هەڵبژاردنەدا لە ئامێرێکی ئێلکترۆنیی تایبەت بە دەنگدان کە بە کارتی بایۆمیتری کار دەکات، کەڵک وەردەگیردرێت هەتاکوو ڕێگری بکرێت کە ساختەکاری و دەستێوەردان لە ئەنجامی پڕۆسەکە و زانیاریی دەنگی دەنگدەران ڕاستەوخۆ دەگوازێتەوە بۆ ناوەندی سەرەکیی کۆمیسیۆن لە بەغدا.
جێگای ئاماژەیە لە هەڵبژاردنی نوێنەرانی پارلەمانی هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لە ١٧٠٠ چاوەدێری نێودەوڵەتی و ١٠٩ میدیاکار لە ٢٢ دەزگای میدیایی جیهانی، ٥٣ لایەنی سیاسی، ٩٨ ڕێکخراوی لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان، ٤٣ و ١٣٩ چاوەدێری نێوخۆیی سەر بە لایەنە سیاسییەکان چاوەدێریی پڕۆسەکە دەکەن.
جێگای ئاماژەیە ١١٩٠ بەربژێر لە ١٣٦ لیستی لایەنە سیاسییەکان، پێکهاتە نەتەوەییەکان، بەربژێرانی سەربەخۆ و لایەنە کۆتاکان کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسیی پارلەمانی دەکەن کە ٥ کورسیان تایبەتە بە کۆتان.
هەروەها لەو ڕێژەیە ٨٢٣ کەس لە بەربژێرەکان لە ڕەگەزی نێر و ٣٦٧ بەربژێریش لە ڕەگەزێ مێن.
جێگای باسە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، هەرێمی کوردستانی بەسەر چوار بازنەی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و دهۆکدا دابەش کردووە و لەو چوار بازنەیەدا ١٦٢٢ بنکە و ٦٣١٨ ویستگە بۆ دەنگدەران ئامادە کراوە.
لەو چوار بازنەی هەرێمی کوردستاندا، ٢ میلیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەیە.