کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە سەقز

10:27 - 1 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی هەینی ٢٧ی ڕەزبەر، کاک محەممەد مەحموودی ناسراو بە حەمە کاومەلە، ئەندامی دڵسۆزی حیزب لە ناوچەی سەرشیوی سەقز کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو ئەنسامێکی دڵسۆز، ئازا و بەورە بوو و بۆ هەر کار و ئەرکێکی حیزبی ئامادەی گیانفیدایی بوو.

کاک محەممەد ئەندامێکی چاونەترسی حیزب بوو کە لە ناوخۆ یارمەتیدەرێکی چالاک و گیانفیدای حیزب و پێشمەرگەکانی حیزب بوو و بۆ هاوکاریی پێشمەرگە، گیانی خۆی دەخستە مەترسییەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.