کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە شنۆ

11:12 - 1 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، دایە زڵێخا عەزیزپوور، دایکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە دەشتەبێڵی شنۆ کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە زڵێخا بە ناوی جەلال نەبیزادە، لە ڕیزی شەهیدانی حیزبی دێموکراتدایە.

کاک جەلال نەبیزادە لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٧ لە دەلۆ بووە و لە ٢ی خەرمانانی ١٣٦٩ی هەتاوی لە دەرگیرییەکدا لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیم لە تەرگەوەڕ شەهید بووە.

دایە زڵێخا هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەم ڕێبازە مایەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.