لە سی و نۆهەمین حەفتەی کەمپەینی ''سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان'' بەندکراوانی بەندیخانەی شەیبانی ئەهواز پەیوەست بوون بەو کەمپەینەوە.
چوار بەندکراوی سیاسیی عەرەب بە ناوەکانی عەلی موجەدێم، موعین خەنفەری، عەدنان غەبیشاوی و محەممەد ڕەزا موقەددەم سزادراو بە لەسێدارە بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان لە بەندیخانەی شەیبانەوە بۆ بەندیخانەی سپیدار ڕاگوێزراون و هەر بەو بۆنەوە بەندکراوانی ئەو بەندیخایە بۆ ناڕەزایەتی بەنیسبەت سزای ئەو چوار بەندکراوە پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپەینی ''نا بۆ لەسێدارەدان'' دەربڕی و بەو کەمپەینە پێوەست بوون.
هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی و گیانلەدەستدانی خۆپیشاندەرانی ئەو ناڕەزایەتییە، تەنیا لە ماوەی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵدا زیاتر لە ١٤٠ کەس لە سێدارە دراون.
هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان لە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ و هاوکات لەگەڵ لەسێدارەدرانی ٤ بەنکراوی سیاسیی کورد دەستی پێ کرد و بەشداربووانی ئەم هەڵمەتە ماوەی ٢٠ حەفتەیە بە مانگرتن داوای هەڵوەشانەوەی سزای لەسێدارەدانی بەندکراوان دەکەن..