ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەر، کاک حەسەن مرادی ناسراو بە حەسەن خەیات خەڵکی ئاوایی بڵەسەن سەر بە شاری بانە لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بووە و زۆر جار لە ناوچە هاوکاریی پێشمەرگەی کردووە و جلوبەرگی بۆ پێشمەرگە ئامادە کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.