لە دوای بە ئامانجگرتنی بنکە ماڵییەکانی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە، ئەو ڕێکخراوە تێرۆریستییە بۆ چارەسەری قەیرانی ماڵیی خۆی خەریکی مامەڵەکردنی ماددەی هۆشبەر بەتایبەت لە ئورووپایە.
بەپێی ڕاپۆرتی دەنگی ئەمریکا، حیزبوڵلای لوبنان تووشی قەیرانی ماڵیی جیددی بووە و ئەو ڕێکخراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە و پڕکردنەوەی بنیاتی ماڵیی خۆی، بازنەی مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەری لە ئورووپادا زۆر زیاتر پەرە پێ داوە.
هەر لەو پێوەندییەدا بەرپرسانی ئەمریکایی بەنیسبەت هەوڵی حیزبوڵڵا بۆ مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە ئاگادارییان داوە کە ئەو ڕێکخراوەیە کە لە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە، چالاکییە نایاساییەکانی خۆی وەکوو مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەریان زۆر زیاتر کردووە.
هەروەها هەندێک لە بەرپرسانی ئەمریکایی و لوبنانی بە هەواڵدەریی دەنگی ئەمریکایان ڕاگەیاندووە؛ کە ئەو گرووپە تێرۆریستییەی کە لە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم لە ناوچەکەیە، لە دوای کوژرانی ڕێبەرانی و هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە ماڵییەکانی ئەو گرووپە، بنیاتی ماڵی و ژێرخانە ئابوورییەکانی زیانی جیددیان پێ گەیشتووە و ڕووبەڕووی قەیرانی جیددی دارایی بووەتەوە.
شایانی باسە بەرپرسە یاساییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بە هەواڵدەریی دەنگی ئەمریکایان ڕاگەیاندووە؛ کە حیزبوڵڵای لوبنان لەلایەن ویلاتە یەکگرتووکانی ئەمریکاوە وەکوو گرووپێکی تێرۆریستی دەناسرێت و ڕەنگە لە دوای چالاکییەکانی ئەو گرووپە لە بواری مامەڵەکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە بەتایبەت لە ئورووپادا، هەڵویستی توندتر و جیددیتر بگرێتە بەر.