مەستانەوێژی شەیدای چیا (شەهید محەممەد خودامرادی)
برایم چووکەڵی
هەموو دەسکەوتێکی بزووتنەوەی سیاسیی کورد و بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگەی کوردی قەرزباری خوێنی شەهیدان و گیانبازیی ڕۆڵە پێشمەرگەکانیەتی. ئەو شەهیدانەی هەرکامیان مێژوویه‌کی لێوان‌لێو له جوامێری، نه‌به‌ردی و نه‌به‌زییان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌یان تۆمار کردوه، ئه‌وە ڕۆڵە خۆنەویستانەی له شه‌وه‌زه‌نگی داسەپاو بەسەر کوردستاندا دڕیان بە تاریکی دا و بوونە ئەستێرەی ڕێ‌نیشاندەر بۆ بەردەوامیی خەبات و بوون به مانگی تریفەپڕژێن و ڕووناکاییان خسته وڵاته‌وه. بێگومان بەسەرهاتی ژیانیان و قاره‌مانه‌تیی هەرکام لەو شۆڕەسوارانە بۆ ئیمه‌ی ڕێبواری ڕێگایان دەبێتە سه‌رمه‌شقی خه‌بات و تێکۆشان. بۆیە لە "هەگبەی شاخ و شۆڕش"ی ئەمجارەماندا ناو و یادی یه‌ک له‌و هه‌زاران شه‌هیده و یه‌ک له‌و سه‌دان ڕۆڵە بەوەج و خۆنەویستانە بەرز ڕادەگرین کە محه‌ممه‌د خودامرادی له مه‌ڵبه‌ندی سنه‌ی خوێناوییه.
محه‌ممه‌د خودامرادی کاتێک چاوی به‌دنیای ڕوون کرده‌وه که نه‌ته‌وه‌که‌ی له به‌شێکی به‌رچاوی نیشتمانەکەیدا هه‌وای ئازادی هه‌ڵده‌مژی، واته لە سەردەمی زێڕین و پڕشەنگداری "کۆماری کوردستان"دا لەدایک بوو کە بۆ یه‌که‌مین جار کورد ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌ده‌ستی خۆیه‌وه بوو. ئەو ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر له ئاوایی شیان له ناوچه‌ی سنه چاوه گه‌شه‌کانی کرده‌وه. به‌ڵام چاره‌نووس وابوو له‌گه‌ڵ ژان له‌دایك بێ و به ژانەوە گه‌وره ببێ. خۆشی و چێژی ژیانیش بۆ ئه‌و ئاواتێكی گه‌وره بوو كه قه‌ت وه‌دی نه‌هات. هه‌ر بۆیه‌ش نه‌یتوانی بچێته قوتابخانه، کاتێکیش که گه‌وره‌تر ده‌بوو ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر خۆی ماندوو ده‌كرد تا به‌روبووی كاری پتر بێ و بۆشاییەکی زیاتر لە ژیانی بنەماڵەکەیدا پڕ بكاته‌وه.
ژیانی محه‌ممه‌د خودامرادی تا سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی گه‌لانی ئێران به‌مجۆره تێپه‌ڕی. جینایه‌ته‌كانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له كوردستان به‌ته‌واوی هه‌ستی لاوی زه‌حمه‌تكێشی خه‌وشدار كردبوو. هه‌رچه‌ند له هه‌لومه‌رجێكی ئاسته‌مدا ده‌ژیا، به‌ڵام دەیگوت: كاتێك نه‌ته‌وه‌کەم تێدا بچێت، دەی منیش له‌نێو ده‌چم و ژیان بۆ من و بۆ باقی هه‌ژارانی كوردستان مانای نیه. كاتێك ئازاد نه‌بم، ژیان چ مانایه‌كی هه‌یه. وابوو ئه‌و کاته‌ی پێویست بوو بۆ ئازادی گیانی ببه‌خشێ، خه‌باتی ڕاستەوخۆی ده‌ست پێ کرد و چه‌کی دیفاع له شه‌ڕه‌ف و که‌رامه‌تی گه‌له‌که‌ی ده‌ست دایه و له هێزی شه‌هید شه‌ریف‌زاده سازمان درا.
محەممەد کاتێک بووە پێشمەرگە که سەختی و نەهامەتییەکانی ژیان تەنگی بە بنه‌ماڵه‌کەی هه‌ڵچنیبوو، به‌ڵام ئەو به هه‌ستکردن به بەرپرسایه‌تی ده‌یزانی ئه‌رکی قورستری له‌سه‌ر شانه و باش لەوە دڵنیا بوو کە بۆ کام ئامانج وبڕوا چه‌کی ده‌ست داوه‌تێ. بۆیه خۆی بۆ خه‌باتێکی توندوتیژ دژی دوژمنانی گه‌له‌که‌ی ئاماده کردبوو. ئەو وه‌ک لاوێکی به زیپک‌وزاکوون خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێک ئاماده کردبوو، و هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕێگەوە وه‌ک پێشمه‌رگه‌یه‌کی لێهاتوو و به‌توانا ده‌رکه‌وت. ده‌ست‌وتفه‌نگی دوژمن تۆقێن بوو، ئازایه‌تی و لێهاتووییەکانی ئەوەندە بەرچاو بوو کە یەک بەدوای یەک مه‌سئوولییه‌تی پێ بسپێردرێ و دواجار وه‌ک فه‌رمانده‌ری لکی شه‌هید محه‌ممه‌دی موبه‌سری دیاری بکرێ. ئەو فه‌رمانده‌یه‌کی بوێر و ئازای مه‌ڵبه‌ندی سنه‌ی خوێناوی بوو، و به‌شداریی ده‌یان شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی کرد. له ئازایه‌تی و ده‌ست‌کردنه‌وه‌دا که‌موێنه بوو. هه‌ر جارێ له شوێنێک ده‌ستی له دوژمن ده‌وه‌شاند و له چاوترووکانێکدا خۆی ون ده‌کرد و دیسان له شوێنێکی دیکه‌ی زه‌برێکی له داگیرکه‌ران ده‌دایه‌وه.
محه‌ممه‌د ئه‌و کاره به‌نرخانه‌ی و ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی سه‌ری له دوژمن شێواندبوو، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه ببوونه هۆی ئه‌وه‌ی وه‌ک قاره‌مانیك له ناوچه‌ی سنه چاوی لێ بکرێ و ببێته خۆشه‌ویستی خه‌ڵک و کادر و پێشمه‌رگه‌کان. ئەو به ڕقی شۆڕگێڕانه‌وه هه‌ڵی ده‌کوتایه سه‌ر دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی مجالی ده‌ستکردنه‌وه‌ی پێ نه‌دا. له‌گه‌ڵ هاوسه‌نگه‌رانی هاودڵ و کەساتییەکی مەشرەف‌خۆش، له‌سه‌ره‌خۆ و نه‌سره‌وتوو بوو. ئەو له فێرگه‌ی بارهێنانی حیزبی دێموکراتی کوردستان له ناوچه‌ی سنه‌دا وانەی خۆڕاگریی به هاوسه‌نگه‌رانی ده‌کوته‌وه و ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی کرده‌وهدا وه‌ک ئه‌زموون وه‌سه‌ر یه‌کی خستبوو، بۆ پێشمه‌رگه‌کانی دیکەی دەگواستەوە. شه‌هید محه‌ممه‌د خودامرادی زۆر شه‌ڕی قاره‌مانانه‌ی کرد و له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌دا هاوسەنگەرانی ڕێنوێنی ده‌کرد. ئەو فه‌رمانده‌یه‌کی ڕاستگۆ، شێلگیر، ڕاست و دڵسۆزێکی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌که‌ی بوو.
ڕۆژی ووی سەرماوەزەی ١٣٦٠ محه‌ممه‌د خودامرادی وه‌ک هه‌میشه بوێرانە بڕیاری دا له نێوان جاده‌ی سنه-کرماشان که‌مینێک بۆ هێزه‌کانی دوژمن دانێته‌وه. ئەوان هه‌ڵۆئاسا، بە چاوی تیژ و وردبینییەوە که‌مینیان بۆ هێزە دژی‌گه‌لییه‌کان دانایه‌وه و پاش ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و جاده‌یە ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هێزی دوژمن که‌وتنه بۆسەی قاره‌مانانی دێموکراته‌وه. شه‌ڕێکی گه‌رم له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ک و هێزی کۆماری ئیسلامی له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ستی پێ کرد. کوڕانی دێموکرات زه‌بڕێکی کاریگه‌ریان له دوژمن وه‌شاند و ژماره‌یه‌کی به‌رچاویان لێ کوشتن و چه‌ک‌وچۆڵێکی زۆریش به‌ده‌سکه‌وت گیرا. بەڵام له‌و عه‌مه‌لیاته‌دا محه‌ممه‌د خودامرادی که‌وته به‌ر گو‌لله‌ی داگیرکه‌ران و بریندار بوو، و به‌داخه‌وه پاش ماوه‌یه‌کی زۆر به‌ربه‌رکانی له‌گه‌ڵ مه‌رگ له نه‌خۆشخانه‌ی گوندی ته‌وریوه‌ر دڵە گەرمەکەی بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت و چووە ڕیزی کاروانی نه‌مرانی شه‌هیدانی کورد و کوردستانەوە. وووو