کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی ڕەبەت

12:01 - 3 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی، کاک برایمی ڕەشیدی ناسراو بە برایمی مام چوکەڵی ھەنداوێ لە ناوچەی مەیدان چۆغەی ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

کاک برایم یەکێک لە ئەندامە دڵسۆزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو .

بنەماڵەی ناوبراو یاریدەدەرێکی باشی کادرەکانی تەشکیلاتی حیزب بوون. سێ برای کاک برایم لە تێکۆشەرانی دڵسۆزی حیزب بوونە و خزمەت و فیداکارییەکی زۆریان لە پێناو ئازادی و سەربەستی گەلەکەیان ئەنجام داوە.

کاک برایم یەکێک لە ئاواتەکانی ئەوە بوو ئازادیی گەلەکەی بە چاوی خۆی ببینێت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.