شۆرای ئەمنییەتی کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ڕەزبەر پشتیوانیی خۆی سەبارەت بە هێرشی زەمینیی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەدا بە ئاماژەدان بە مافی ئیسرائیل بۆ پاراستنی خەڵکەکەی و گەڕاندنەوەی نیشتەجێیانی باکووری ئەو وڵاتە بۆ نێو ماڵەکانیان هاتووە، لە کۆتاییدا بڕیارنامەیەکی دیپلۆماتیک تاکەڕێگەی گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە سنوورەکانی نێوان لوبنان و ئیسرائلە.
لوید ئاستین وەزیری بەرگریی ئەمریکا لە پێوەندییەکی تلفونیدا لەگەڵ هاوتا ئیسرائیلییەکەی لەسەر لەنێوبردنی ژێرخانەکانی حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان ڕێک کەوتووە.
هەروەها ناوبراو هۆشداریی داوە کە هەرچەشنە هێرشێکی ڕاستەوخۆی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، لێکەوتەی جیددیی بۆ تاران بەدواوە دەبێت.
هاوکات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئەرتەشی ئیسرائیل باسی لە دەسپێکی هێرشی زەمینی بۆ سەر خاکی لوبنان کرد.
بە وتەی واشینگتۆن و ئەرتەشی ئیسرائیل ئەم ئۆپەراسیۆنە بەربڵاو نابێت و تەنیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرتەسک بە ئامانجی لەنێوبردنی ژێرخانەکانی حیزبوڵڵا لە نزیکی سنوورەکانی ئیسرائیل و هەروەها دوورخستنەوەی چەکدارانی حیزبوڵڵا لەو ناوچانەیە.
بەپێی ڤیدیۆ بڵاوەبووەکان چەند کاتژمێر پێش دەسپێکی هێرشی کۆماندۆکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان، هێزەکانی ئەرتەشی لوبنان کەرەستە سەربازییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان کشاندووەتەوە.
ڕۆیتێرز ڕایگەیاندووە کە ئەرتەشی لوبنان تا مەودای ٥ کیلۆمیتر لە سنوورەکانی ئیسرائیل دەکشێتەوە.