بەرپرسێکی ئیسرائیلی ڕایگەیاندووە: لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا سپای پاسداران توانای هیچ بەرپەرچدانەوەیەکی نەبووە و نەیتوانی پێش بە هێرشی ئێمە بگرێت و لەو بوارەوە بەتەواوەتی تووشی شکست بوو.
هەر لەو پێوەندییەدا کاناڵی ٢٤ی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە: لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا ١٤٠ فڕۆکەی شەڕکەر بەکارهێندراوە و سپای پاسداران توانای خستە خوارەی هیچکام لەو فڕۆکانەی نەبووە.
هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە: لە "'عەمەلیاتی وەڵام"دا بە دەیان ماڵپەڕی نیزامی لەوانە، پێکهاتەی پەدافەندی ئاسمانی، توانایی مووشەکی بالستیکی لە زۆربەی ناوچەکانی ئێران کراونەتە ئامانج.
شایانی باسە قەرارگای پەدافەندی ئاسمانیی ڕێژیم وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوەندە نیزامییەکانی تاران، ئیلام و خووزستان، باسی لەوە کردووە زیانەکان کەم و سنووردار بووە و تەنیا دوو هێزی نیزامی کوژراون.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ ئەو هێرشەدا، بەرپرسانی ئەمریکایی و ئیسرائیلی بەنسبەت ئەو هێرشەوە ڕایانگەیاندووە: ''لە سێ بڕگەی هێرشەکەدا، بڕگەی یەکەمی هێرشەکە بۆسەر پەدافەندی ئاسمانی بووە و بڕگەی دووهەم و سێهەمی هێرشەکە ناوەند و ماڵپەڕی بەرهەمهێنانی هاژەک و دڕۆنەکانی کردووەتە ئامانج. ''