ڕۆژی شەممە ٥ی خەزەڵوەر، دایە مەنیجه نەسروڵڵاپوور، دایکی دوو شەهیدی کوردستان لە ئاوایی پاشبڵاغ سەر بە ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان کۆچی دوایی کرد.
دوو کوڕی دایە مەنیجە بە ناوەکانی مەحموود و جەعفەر مەحموودپوور گیانیان پێشکەشی بارەگای ئازادی کردووە و چوونەتە ڕیزی کاروانی شەهیدانی گەلەوە.
مەحموود مەحموودپوور یەکێک لە کوڕەکانی دایە مەنیجە لە ڕۆژی ٢٢ی ڕەشەمەی ١٣٧١ی هەتاویدا بە هۆی بۆمبارانی ڕێژیمی ئێرانەوە شەهید بووە .
جەعفەر مەحموودپوور کوڕی دیکەی دایە مەنیجە لەدایکبووی ساڵی ٥٥ی هەتاوی و پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە کە لە ڕۆژی ٥ی بانەمەڕی ١٣٨١دا بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە کەرکووک شەهید بووە.
تەرمی دایە مەنیجە ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە گۆڕستانی پاشبڵاغ بە خاک سپێردا و گۆڕەکەی بە جامانە و وێنەی کوڕە شەهیدەکانی ڕازێندرایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.