لە ڕۆژانی ڕابردوودا خاتوو سەڵتەنەت میر ئەحمەدی، ژنە خۆشناو و نیشتمانپەروەری خەڵکی جوانڕۆ کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کچی حاجی ئەحمەد میرئەحمەدی، گەورەی بنەماڵەی میرئەحمەدی بووە.
خاتوو سەڵتەنەت لە مانگرتنی گشتی بۆ ئازادکردنی دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە بەردەم پارێزگاریی کرماشان، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە و بەو هۆیەوە کە کەسێکی خۆشناو و ناسراو بووە لە ڕێکخستنی مانگرتنەکە ڕۆڵی گرینگی گێڕاوە.
ناوبراو ژنێکی نیشتمانپەروەر بووە و بەم هۆیەوە خاوەن کەسایەتییەکی جێگای ڕێز لای خەڵکی جوانڕۆ بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.