کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەڵتەی مێشک لە ئێراندا ١.٥ بەرابەری نێونجی جیهانییە

11:36 - 7 خەزەڵوەر 2724

بەرپرسی ئەنجومەنی جەڵتەی مێشکی ڕێژیم سەبارەت بە ڕێژەی مردنەکان بە هۆی جەڵتەی مێشکەوە لە ئێران ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕێژەیە لە ئێراندا ١.٥ بەرابەری نێونجی جیهانییە.

ئێحسان شەریفی پوور، لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە تەمەنی جەڵتەی مێشک لە دنیادا ٧٥ هەتا ٨٠ ساڵە و ئەمە لە ئێراندا ٦٥ هەتا ٧٠ ساڵە. بەم پێیە تەمەنی جەڵتەی مێشک لە ئێران ١٠ ساڵ کەمتر لە نێونجی جیهانییە.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم، لە ئێراندا لە ١٠٠ هەزار کەس، ١٥٠ کەسیان تووشی جەڵتەی میشک ئەبن. بەپێی زانیارییەکان و ئەمە بەو مانایەیە کە ئەم ڕێژەیە لە نێونجی جیهانیش زیاترە.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕێژیم، جەڵتەی مێشک پاش جەڵتەی دڵ، لە هۆکارە گرینگەکانی مردنی خەڵک لە ئێرانە.

جیا لە هۆکارەکانی وەک جگەرەکێشان، بەرزبوونی زەختی خوێن، شەکرە، زۆربوونی کێش، بەکارهێنانی هەندێ دەرمان و بەرزبوونەوەی تەمەن، گوشارە دەروونییەکانیش لە هۆکارە گرینگەکان بۆ تووشبوونی خەڵک بە جەڵتەی مێشکە.

نالەباربوونی دۆخی ژیان و نەبوونی ئەمنییەت و ئاسایش وای کردووە کە خەڵک لە بواری دەروونییەوە دۆخێکی ئاڵۆزیان بەسەردا بسەپێت و ئەمەش رێژەی مردن بە جەڵتەی لە نێو خەڵدا زۆر کردووەتەوە.