کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزب لە پیرانشار

12:12 - 7 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەر، کاک میرخان بیرکانی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک میرخان خەڵكی گەڕەکی زەرگەتەن لە پیرانشار و لەدایکبووی ١٣٣٩ی هەتاوی بووە.

ناوبراو ئەندامـێکی دڵسۆزی حیزب بووە و هەموو ئەرکە پێئەسپێردراوەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ کردوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.