کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سامان یاسین، سپاس و پێزانینی خۆی بەرانبەر بە خەڵک لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بڵاو کردەوە

12:00 - 8 خەزەڵوەر 2724

سامان یاسین (سەیدی)، هونەرمەندی کورد و لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەک پشتیوانییەکانی خەڵک لە خۆی بەرز نرخاند و لە کۆتایی قسەکانیدا دروشمی "بژی کورد، بژی کوردستان، بژی ئازادی"ی، وتەوە.

سامان لەم کورتە ڤیدیۆیەدا سپاسی هەموو خەڵکی ئێران، هاوبەندییەکانی خۆی لە بەندیخانەی قزڵحەسار، پارێزەرەکانی و خەڵکی شاری کرماشانی کردووە و بە سەردانی دروشمی بژی ئازادی، بۆ جارێکی دیکە بەردەوامبوونی خۆی لە سەر ڕێبازی ئازادی، دووپات کردەوە.

سامان یاسین ڕەپێری کورد ڕێکەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە شاری تاران دەسبەسەر کرا و پاشان بە تۆمەتەکانی هەڵگرتنی چەک بە دژی نیزام، کۆبوونەوە و کەینوبەین بەمەبەستی ئەنجامدانی تاوان بە دژی ئەمنییەتی وڵات لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە، حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا.

ئەم حوکمە دواتر لەلایەن دیوانی باڵای ڕێژیمەوە پووچەڵ کرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ بە دانانی بارمتەی ٤ میلیارد تمەنی پاش زیاتر لە دوو ساڵ بەندکران، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نێردرایە مورخەسی.

سامان لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لەژێر توندترین ئەشکەنجەکاندا بووە و چەند جار هەواڵی خراپبوونی دۆخی تەندروستیی لە بەندیخانەوە هاتووەتە دەرەوە.