ڕۆژی یەکشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کەسایەتییەکی ئایینی بە ناوی مامۆستا مەلا محەممەد ئەڵڵادووست خەڵکی سەردەشت و دانیشتووی نەغەدە، کۆچی دوایی کرد .
مەلامحەممەد تەتەری لەسەردەمی پێش شۆڕشی گەلانی ئێران نامەبەری حیزبی دێموکرات بووە و دواتریش هەر بەئەرکی خۆی وەفادار بووە.
ناوبراو یارێکی وەفاداری پێشمەرگە و هاوڕێیانی دەفتەری سیاسی بوو .
ئەرکی کاک محەممەد ڕاگواستنی بڕیاراتی حیزب بۆ ناوچەی ورمێ و مەڕگەوەر و دەشتەبێڵ بوو.
ناوبراو لە بزووتنەوەی ساڵانی ٤٦ و ٤٧دا دا تەشکیلاتی چالاکی حیزب بووە و بە شێوەیەکی چڕ کاری بۆ ئەو بزووتنەوەیە کردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.