ڕۆژی چوارشەممە ٩ی خەزەڵوەر، پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزب بە ناوی مەلاعەلی ڕەحمەتی لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو لەساڵی ٥٧ هەتا ساڵی ٦٣ لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا پێشمەرگە بووە و دواتر لە حیزب دادەنیشێ و بۆ ماوەیەک لە سوونێ سەرقاڵی کاری دووکانداری دەبێ.
ناوبراو دواتر دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژهەڵات و خەریکی ژیانی ئاسایی خوی دەبێت بەڵام ئیتلاعات گوشاری دەخاتە سەر و بۆ ماوەیەکیش لەلایەن حیفازەتی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر دەکرێ.
دوای ئازادبوونی دووبارە وڵات بەجێ دێڵی و ئاوارەی باشووری کوردستان دەبێتەوە و پاش ماوەیەک سەرقاڵبوون بە کار و کەسابەتەوە دەگەرێتەوە نێوخۆی کوردستان.
مەلا عەلی لە سەرەتاکانی دەستپێکردنی شەڕی داسەپاوی ڕێژیمی ئێران بە سەر گەلی کورددا ڕۆڵێکی گرینگی لە پیرانشار و ناوچەکەدا بووە .
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە رێبازی دێموکرات مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.