ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەزبەر، ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە بۆکان، خوڵیکی دیکە لە پۆلەکانی ڕێنووسی کوردیی کۆتایی پێ هێنا و تاقیکاریی کۆتایی ئەم خولەی بەڕێوە برد.
بەشداربووانی ئەم خولە هەموویان بە جلوبەرگی کوردییەوە بەشدارییان لە تاقیکردنەوەی کۆتایی ئەم خولەدا کردووە.
ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان یەکێک لە ناوەندە چالاکەکانی شاری بۆکان، بۆ پەرەدان بە زمان و فەرهەنگی کوردییەوە ساڵانە بە بەڕێوەبردنی چەندین خولی فێرکاری، خزمەت بە زمان و شوناسی نەتەوەی خۆیان دەکەن.
سەرباری ڕێگریکردنی ڕێژیمی ئێران لە خوێندن بە زمانی کوردی لەم ساڵانەی دواییدا ناوەند و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆبەخشانە بۆ پاراستن و گەشە و بەهێزکردنی زمانی کوردی چالاکی دەکەن کە پێشوازییەکی زۆری لێ کراوە.