ڕۆژی دووشەممە ٩ی ڕەزبەر، کاک موراد فەللاح، کوڕی حاجی مەحموود و
دانیشتووی گەرەکی ئەمیرئابادی شاری شنۆ لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا و بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد .
کاک موراد بۆ ماوەی سێ ساڵ لە هێزی کێلەشین، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و دواتر بە ڕەزامەندیی حیزب و لەسەر داوای خۆی گەڕایەوە ناوخۆ.
ناوبراو تا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات مایەوە .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.