کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان لە شاری ورمێ

12:04 - 15 رەزبەر 2724

ڕۆژی شەممە ١٤ی ڕەزبەر، کاک سەبری چاوشی، کوڕی حاجی سدقی و باوکی شەهید ساڵح چاوشی خەڵکی گوندی ئەنبێ سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا کۆچی دەوایی کرد.

کوڕێکی کاک سەبری بە ناوی ساڵح چاوشی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە هێزی ئاگریدا بوو.

ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و شۆڕشگێر بوو کە لە زۆربەی عەمەلیاتەکانی ناوچەی شومالی کوردستان بەشداریی چالاکانەی هەبوو.

کوڕەکەی کاک سەبری لە ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٣٦٦ی هەتاوی لە بۆزی سینا لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێراندا شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.