کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پیشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی هەورامان

10:13 - 16 رەزبەر 2724

ڕۆژی چوارشەممە ٤ی ڕەزبەر دایە پیرۆز ڕەسووڵی، کچی محەممەدکەریم و خەڵکی گوندی تەشار لە ناوچەی هەورامان سەر بە شاری نەوسوود لە تەمەنی ٨۳ ساڵیدا و بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

کوڕێکی دایە پیرۆز بە ناوی حەمەکەریم مورادی لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا پێشمەرگەیە.

لە بنەماڵەی دایە پیرۆز بەشێکیان پێشمەرگەی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران بوون و وەک بنەماڵەیەکی شۆڕشگێر و دڵسۆز هەردەم لە خزمەتی گەلەکەیاندا بوون.

تەرمی دایە پیرۆز ڕەسووڵی لە گوڕستانی گشتیی شاری پاوە بە خاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.