ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕەزبەر(٤ی ئۆكتۆبری ٢٠٢٤) هەیئەتی پەیوەندییە ئێرانییەكانی حیزبی دێموكراتی كوردستان پێکهاتوو لە لە خالید حەسەنپوور، ئەندامی بەشی پەیوەندییە ئێرانییەكان لە دەرەوەی وڵات و بەهار حوسێنی بەرپرسی بەشە ئێرانییەكانی كۆمیتەی ئاڵمان، لەسەر بانگهێشتنی یەكیەتیی كۆماریخوازانی ئێران بەشدارییان لە دەهەمین ” کۆبوونەوەی ئەو ڕێكخراوە لە شاری كۆڵنی ئاڵمان كرد .
لەو كۆبوونەوەدا كە تەرخانكرابوو بۆ خەسارناسی و پێداچوونەوە بە كار و تێكۆشانی یەكیەتیی كۆماریخوازان، بەشێكی بەرچاو لە كەسایەتییە دیارەكانی ئۆپۆزیسیوون بەشدار بوون و قسە و باسییان كرد.
هەیئەتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وێڕای بەشداری لە باسەكان، لە ڕەوتی كاری کۆبوونەوەکەشدا، لەگەڵ نوێنەری لایەنە جۆراوجۆرەكان و هەروها كەسایەتییە سیاسییەكان دیدار و گفتگۆی كرد .