هونەرمەندێكی نەتەوەیی خەڵکی شاری نەغەدە و دانیشتووی شاری پیرانشار بە ناوی ئاوات عەرەبی، ناسراو بە ئاوات زیرەک ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی خەزەڵوەر بەهۆی ڕاوستانی دڵ کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو كەسێكی نیشتمانپەروەر بوو و هەموکات خۆشەویستی خۆی بۆ خاک و وڵاتەكەی بە وتنەوەی سروود و گۆرانی شۆڕشگێرانە دەردەبڕی.
ئاوات زیرەک بە هۆی وتنەوەی گۆرانیی نیشتمانپەروەرانە، لەلای خەڵکی کوردستان و بەتایبەت لاوان کەسێکی خۆشەویست و جێگای ڕێز بوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.