ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی خەزەڵوەر، کەسایەتییەکی خۆشناوی خەڵکی ئاوایی سۆ سەر بە ناوچەی چەمشاری سنە بە ناوی کاک محەممەد جەننەتی ناسراو بە حەمە شێخ، کوڕی سەید عەبدوڵلا، لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا و بۆ هۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک حەمه شێخ له سەردەمی خەباتی چەکداری دژی ڕێژیمی کۆنەپەرستی ئاخوندی، یەکێک لەو لاوە شۆڕشگێڕانه بوو که لەگەڵ چەندین هاوڕێی دیکە، پێوەندییان به حیزبی دێموکراتەوە گرت و کاری سیاسی و تەشکیلاتییان دەکرد .
کاک حەمە شێخ و هاوڕێیانی هەتا ئەو کاتەی کە هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکە بوو، خزمەتی هێزی پێشمەرگەیان دەکرد و یارمەتیدەریان بوون.
ناوبراو چەندین جار لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە بانگ کرابوو و لێپرسینەوەی لێ کرابوو و چەند مانگیش دەسبەسەر کرابوو.
تەرمی ناوبراو له گۆڕستانی حاجی مەحموودی سۆ به بەشداریی جەماوەری ناوچه به خاکی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.