کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کچی شەهیدێکی کوردستان لە ڕەبەت

10:22 - 21 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، چرۆ محەممەدی، کچی شەهید مینەشەم، بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

خاتوو چرۆ خوشكی  كاک برایمی مینەشەم و خوشكەزای كاک عەبدول نستانی بووە  كە ساڵانێكە لەپێناوی گەیشتنی نەتەوەکەیان بە ئازادی و سەربەستی تێدەكۆشن.

شەهید محەممەدئەمین شەمعی کادری حیزبی دێموکرات و ناسراو بە مینەشەم لە ساڵی ١٣١٩ لە گوندی سیسێر لە دایک بووە و ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٤٧ لە دەرگیرییەکدا شەهیدد بووە.

چرۆ خانم لەنێو خەڵكدا خۆشەویست بوو و هەر لە منداڵییەوە نیشتمانی خۆی خۆشدەویست.

تەرمی ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی سیسێردا بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.