کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە بۆکان

12:02 - 22 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی دووشەممە ٢١ی خەزەڵوەر، دایە سۆعدا (سودابە) بەنگین پوور دایکی شەهید ساڵە جهانگیری بەهۆی نەخوشییەوە لە گوندی وشتەپەی بۆکان کۆچی دوایی کرد.

دایە سۆعدا ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو، هەمیشە ئاواتی ئەوە بوو ئاواتی شەهیدان وەدی بێت و ئازادی و ڕزگاریی گەلەکەی بە چاوی خۆی ببینێت.

شەهید ساڵە جەهانگیری ساڵی ١٣٤٣ لە گوندی وشتەپە سەر بە شاری بۆکان لە دایک بووە؛ ناوبراو دوای پێوەستبوونی بە ڕیزەکانی حیزب و فیداکارییەکی زۆر لە هێزی بەیان، ڕێکەوتی ١٣ی خاکەلێوی ساڵی ١٣٧٣ لە هەڵەبجە تێرۆر کراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.