کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

10:59 - 23 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣ی هەتاوی، کەسایەتیی نیشتیمانپەروەر و ناسراوی ناوچەی مەحاڵ و شاری مەهاباد، کاک ئەبووبەکر سۆهرابی، خەڵکی ئاوایی یاڵاوە، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە نەخۆشخانەی مەهاباد، کۆچی دوایی کرد.

کاک ئەبووبەکر لە نێوان ساڵەکانی ٦٥ هەتا ٧٥ی هەتاوی، ئەندامی حیزبی دێموکرات بوو.

ماڵی کاک ئەبووبەکر لە ڕابردوودا بەردەوام جێگای حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزب، بە تایبەتی هێزەکانی پێشەوا و بەیان بوو.

کاک ئەبووبەکر پێشتر چەندین جار لەلایەن بەکرێگیراوەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە .

تەرمی ناوبراو لە گۆڕستانی خانەقای شێخی بورهان لە ناوچەی مەحاڵ بە خاک ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.