کانوونی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاندووە کە ژنانی بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی ئێڤین، ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، هاوکات لەگەڵ بەشداری لە کەمپەینی سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان، بۆ دووەمین جار بە کۆبوونەوە و وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆری وەک نەمان بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، بەندکراوی سیاسی دەبێ ئازاد بکرێت، ڕێژیمی سێدارە دەبێ لەنێو بچێت دژی سزای داسەپاو دژی وریشە مواردی ناڕەزایەتییان دەربڕی.
دوانیوەڕی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە ژنانی بەندکراو لە بەندیخانەی ئێڤین، لە کاتێکدا کە بۆ چل و دووەمین حەفتە لە سێشەممەکانی نا بۆ لەسیدارەداندا مانیان لە خواردن گرتبوو، پاش کۆبوونەوە لە حەوشەی بەندیخانە، دروشمیان دا و پشتیوانی خۆیان لە وریشە مورادی بەندکراوی سیاسیی کورد، دەربڕی.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەزەڵوەر، ژمارەیەک لە ژنانی بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ئێڤین لە حەوشەی بەندی ژنان دروشمیان دژی دەسەڵات وتەوە.
جێگەی ئاماژەیە کە وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی سنە، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی ڕێژیمەوە لە تاران بە تۆمەتی "بەغی" لە بەهۆی ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.