کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە پیرانشار

12:11 - 24 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی خەزەڵوەر، خاتوو هاجەر مەلائەمینی، ناسراو بە پوورە هانای پێشمەرگەکان، بە هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە لە ئاوایی ڕکاوێی سەر بە ناوچەی پیرانی پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

پوورە هاجەر بە درێژایی ساڵانی تەمەنی کۆماری ئیسلامی لە هیچ هاوکاری و یارمەتییەک بە هێزی پێشمەرگە درێغی نەکرد و لەگەڵ کادرەکانی حیزب لە پێوەندیدا بوو.

ناوبراو کەسێكی نیشتمانپەروەر، دڵسۆز و تێکۆشەر بوو کە جگە لە یارمەتیی ماڵیی پێشمەرگەکان، پوزەوانە و بلووزی گەرمی دەچنی و بە دیاری بۆ کادر و پیشمەرگەی حیزبی دەنارد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.