ڕۆژی هەینی ١٨ی خەزەڵوەر، خاتوو پەریزاد ڕەحماندووست، دایکی شەهیدێکی کوردستان لە بانە کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی خاتوو پەریزاد بە ناوی قادر خوسرەوی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و لە دەرگیرییەکدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی کوردستان بووە.
شەهید قادر لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٨ لە زێوە بووە و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا شەهید بووە.
خاتوو پەریزاد هەمیشە شانازیی بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بەم ڕێبازە مایەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.