لە ڕۆژانی ڕابردوودا، حاجی عەلی دەروێشزادە، کەسایەتیی خۆشناوی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان و خەڵکی ڕەحیم خان بە هۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو برای شەهید عوسمان دەروێشزادە و ئامۆزای شەهید لەتیف دەروێشزادە و پوورزای شەهیدعەوڵا دووژنە بووە.
حاجی عەلی کەسایەتییەکی خۆشناو و نیشتماندۆست بووە و هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی برا شەهیدەکەی مایەوە.
ناوبراو ماوەیەک لە کانی قەڵا شۆرای حیزب بووە.
تەرمی ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا، لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.