ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەر، کاک عەبدوڵڵا جوقلان کوڕی مەولوود خەڵکی ئاوایی مەڵالەر لە ناوچەی بۆکان لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد.
دوو کوڕی ناوبراو بە ناوەکانی کەیوان و سیروان جوقلان لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا خزمەت بە شۆڕش و بزووتنەوی نەتەوەیی کوردستان دەکەن.
تەرمی کاک عەبدوڵڵا هەر لە ئاوایی مەڵالەر بە بەشداریی خەڵکی گوندەکە و ئاواییەکانی دەورووبەری بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.