ڕۆژی هەینی ١١ی خەزەڵوەر، شێخ محەممەد ڕۆحانی باوکی شەهیدێکی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان لە شاری کامێران کۆچی دوایی کرد.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی ڕەشاد حوسێنی ڕاوێژکاری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات بوو کە بەداخەوە لە کاتی مەئمووریەتێکدا لە نێو شاری کرماشان دەسبەسەر کرا و دواتر لە ڕەوتی ئێعدامەکانی ساڵی ٦٧ لە بەندیخانەی سنە لە سێدارە درا.
کوڕێکی دیکەی شیخ محەممەد بە ناوی بورهان چەندین ساڵ پێشمەرگەی حیزب بووە و ئێستا لە وڵاتی سوید دەژی.
شەهید ڕەشاد و بورهانی برای هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگەکانی حیزبەوە بوون.
شێخ محەممەد ڕۆحانی هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وفادار بە ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە ئاوایی کاشتەر سەر بە شاری کامێران بە خاک سپێردرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.