کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە شنۆ

20:22 - 25 خەزەڵوەر 2724

ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، دایە زوڵێخا دەروێشپوور، دایکی پێشمەرگەیەکی کوردستان لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا و بۆ هۆی پیری و بەساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

 دایە زولیخا کچی عەلی و دانیشتووی ئاوایی ئاسناوێ سەر بە شاری شنۆ بوو.

ناوبراو ژنێکی تێکۆشەر، بوێر و نیشتمانخۆشەویست بوو و هەر ئێستا کوڕێکی بە ناوی  کاک ڕەحمان چووکەلی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و لە ڕیزەکانی حیزبدا ئەرکی نیشتمانیی خۆی بەڕێوە دەبات.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.