کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر لە ورمێ

11:02 - 26 خەزەڵوەر 2724

ڕوژی پێنجشەممە ۲٤ی خەزەڵوەر، مام ئەحمەد ڕەحمانی خەڵکی شارەدێی دزەی مەرگەوەڕی ورمێ بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

مام ئەحمەد لە ناو خەڵکی شارەدێی دزە و ناوچەی مەرگەوەڕ بە گشتی کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبخۆشەویست بوو.

ناوبراو کەسێکی دیار و جێگای متمانەی خەڵک و بنەماڵەی تێکۆشەرانی دێموکرات بوو. مام ئەحمەد مامی شەهید فاخر ڕەحمانی کادری تێکۆشەری حیزب لە کۆمیتەی شارستانی ورمێ و باوکی خاتوو بەیان ڕەحمانی ئەندامی حیزبە کە ئێستا دانیشتووی وڵاتی سویدە.

تەرمی مام ئەحمەد هەمان ڕۆژ لە گوڕستانی شارەدێی دزەی مەرگەوەڕ بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.