کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشارەکانی حەراسەت و بەسیجی زانکۆی کوردستان بۆ سەر خوێندکاران

10:48 - 27 خەزەڵوەر 2724

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هێزە لیباس شەخسییەکانی حەراسەت و بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، لە پێوەندی لەگەڵ پرسی حیجابدا گوشاریان خستووەتە سەر خوێندکارانی کچی ئەم زانکۆیە.

بەپێی زانیارییەکان، لە بەردەم دەرگای چوونەژوورەوەی کۆلێژەکان و خەوتنگەی کچانی ئەم زانکۆیە، چەند کەس وەکوو حیجاببان جێگیر کراون و هەڕەشە لەو کچانە دەکەن کە حیجابی دڵخوازی ڕێژیمیان ڕەچاو نەکردووە.

هێزەکانی ڕێژیم هۆشدارییان بەم خوێندکارانە داوە کە لە ئەگەری ڕەچاونەکردنی حیجابی دڵخوازی ئەواندا، دۆسییەی ئینزیباتییان بۆ دەکەنەوە و لە خوێندن بێبەشیان دەکەن.

گوشارەکانی رێژیم بۆ سەر کچان و ژنان بە مەبەستی سەپاندنی حیجابی زۆرەملێ بە شێوازی جیاواز بەردەوامە و لەم ڕاستایەدا ڕێژیم بە تەرخانکردنی بوودجەی میلیاردی، هەوڵ بۆ سەپاندنی ئەم پرسە بەسەر ژنان و کچاندا دەدات.